تەندروستی عێراق: 60 خۆپیشاندەر بریندارن
  2022-07-30       468       

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لە خۆپیشاندانەكانی ئەمڕۆی لایەنگرانی سەدر لە ناوچەی سەوز 60 خۆپیشاندەر برینداربون و برینی شەشیان سەختە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە داوە نەخۆشخانەكانی بەغدا پێشوازیان كردوە لە 60 خۆپیشاندەری بریندار كە برینەكانیان جیاجیایە.

بەپێی راگەیەندراوەكە، لەو ژمارەیە 25 بریندار بۆ نەخۆشخانەی كەرامە كە برینی زۆربەیان سوك و مامناوەندەو 27 بریندار بۆ نەخۆشخانەی یەرموك گوازراونەتەوە كە برینی شەشیان سەختەو هەروەها هەشت برینداریش كە برینەكانیان لەڕوی سەختییەوە جیاجیایە، بۆ نەخۆشخانەی شێخ زاید گوازراونەتەوە.

جەختیشی كردۆتەوە كە وەزارەتەكەیان بەردەوامە لە ئامادەباشكردنی دامەزراوەو كارمەندەكانی بۆ فریاكەوتن و چارەسەركردنی بریندارەكان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری پزیشكی پێویست بۆیان.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×