"وەزیرەكەی سەدر" داوا لە خۆپیشاندەران دەكات لەبەردەم بینای ئەنجومەنی دادوەری بكشێنەوە
  2022-07-30       494       

ساڵح محەمەد عێراقی، كەسایەتی نزیك لە موقتەدا سەدرو ناوسراو بە وەزیرەكەی سەدر، داوا لە خۆپیشاندەران دەكات لەبەردەم بینای ئەنجومەنی دادوەری بكشێنەوەو بگەڕێنەوە پەرلەمان.

ئاوێنە: ساڵح محەمەد عێراقی، لە نوێترین پەیامیدا بۆ خۆپیشاندەران كە كەمێك لەمەوبەر لە تویتەر بڵاویكردۆتەوە، رایگەیاندوە"دەستدرێژی كردنە سەر بارەگاكانی دادوەری قەدەغەیە...بگەڕێنەوە بۆ پەرلەمان چونكە رەمزی گەلە."

ئەوەش لەكاتێكدایە كە بەشێك لە خۆپیشاندەرانی لایەنگری سەدر لە ئێستادا گەمارۆی بینای ئەنجومەنی دادوەریی عێراقیان لە ناوچەی سەوز داوە.

بەرلەوە ساڵح محەمەد عێراقی، لە پەیامێكدا بۆ خۆپیشاندەران وتبوی "ئەگەر ویستتان دەنگتان بگەیەنن بە ئەنجومەنی دادوەریی عێراق، رازی نین دەستدرێژییان بكەنە سەر."

وتبوشی"نەزاهەت و سەربەخۆیی دادوەری، داواكاریی ئێمەیە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×