پەیامێكی توند لە رەوتی سەدرەوە بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی
  2022-07-30       831       

رەوتی سەدر وەڵامی راگەیەندراوەكەی چوارچێوەی هەماهەنگی لەبارەی خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆ دەداتەوەو دەڵێت، تەقاندنەوەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان شكۆی دەوڵەت دەشكێنێت و پاراستنی دامەزراوەكان لە گەندەڵی شكاندنی شكۆی دەوڵەت نییە.

ئاوێنە: ساڵح محەمەد عێراقی، كەسایەتی نزیك لە سەدر، كەمێك لەمەوبەر لە وەڵامی راگەیەندراوەكەی چوارچێوەی هەماهەنگیدا كە خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆی لایەنگرانی سەدری بە "دەستدرێژی بۆ سەر دامەزراوە دەستورییەكانی دەوڵەت" ناوبردبو، رایگەیاند"تەقاندنەوەی فڕۆكەی بێفرۆكەوان شكۆی دەوڵەت دەشكێنێت، پاراستنی دامەزراوەكان لە گەندەڵی شكاندنی شكۆی دەوڵەت نییە."

هەروەها وتوشیەتی"تێكدانی ئاسایشی تائیفی لە كوردستان و ئەنبار، شكاندنی شكۆی دەوڵەتە. 'قاسم موسڵح' لەئێوەوە دور نییە، دزەپێكراوەكان دورنین لێتاوە."

هەروەها وتوشیەتی "ئاگاداربن بانگەشە بۆ تێكدانی ئاشتی كۆمەڵایەتی نەكەن وەك ئەوەی لە خۆپیشاندانەكانتان دژی هەڵبژاردنەكانی ئێستا كردتان."

"جەختیشی كردۆتەوە گەل چاككردنی سیستمەكەی دەوێت."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×