یونامی: هەڵكشانی گرژییەكان لە عێراق مایەی نیگەرانییەكی زۆرە
  2022-07-30       392       

نێردەی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عێراق ناسراو بە (یونامی)، نیگەرانی خۆی لەبارەی هەڵكشانی گرژییەكان لە عێراق دەردەبڕێت و رایگەیاند، بۆ بەرگرتن لە زیادبونی توندوتیژییەكان پێویستە پەنا بۆ عەقڵ ببرێت.

ئاوێنە: نێردەی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عێراق، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا وتی"بەردەوامی هەڵكشانی گرژییەكان مایەی نیگەرانییەكی زۆرە."

وتوشیەتی"بۆ بەرگرتن لە زیادبونی توندوتیژییەكان پێویستە پەنا بۆ عەقڵ و دانایی ببرێت."

ئاماژەی بەوەشداوە "هانی سەرجەم لایەنەكان دەدەین بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكان لەپێناو بەرژەوەندی هەموو عێراقییەكان."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×