محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوا لەخۆپیشاندەران دهكات پارێزگاری لەخۆپیشاندانی ئاشتیانە بکەن.
ئاوێنه: نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە کە محەمەد حەلبوسی هێزە ئەمنییەکانی پاراستنی ئەنجومەنی نوێنەرانی راسپاردووە کە هێرش نەکەنە سەر خۆپیشاندەران و زیانیان پێنەگەیەنن، هەروەها داواشیكردووه چەك لەناو پەرلەمان هەڵنەگیرێت.
محەمەد حەلبوسی ئەمیندارییەتی گشتی ئەنجومەنی نوێنەرانی راسپاردووە لەئەنجومەنی نوێنەران ئامادەبنو لەپەیوەندیدابن لەگەڵ خۆپیشاندەران.
وەک لەراگەیەندراوەکەدا هاتووە، سهرۆكی ئەنجومەنی عێراق كارمهندانی بنكهی تهندروستی پهرلهمانی راسپاردووە بۆ ئامادەبونیان لەپەرلەمان بۆ هەر حاڵێتێکی خێرا.
ئەمڕۆ شەممە لایەنگرانی رەوتی سەدر لەدژی کاندیدکردنی محەمەد شیاع سودانی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە، بۆ جاری دووەم لەماوەی هەفتەیەکدا خۆپیشاندانیان ئەنجامداو بهربهستهكانی ناوچەی سەوزیان بڕیو چونه ناو بینای ئەنجومەنی نوێنەرانهوه.