وەزارەتی تەندروستیو ژینگەی عێراق رایگەیاند، "ژمارەی بریندارانی خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆ بەغدای پایتەخت بۆ ١٢٥ بریندار بەزربوەوە کە ١٠٠یان مەدەنیو ٢٥یان لەهێزە ئەمنییەکانن".
ئاوێنه: لهڕاگهیهنراوی وهزارهتهكهدا هاتووه، "دامەزراوە تەندروستییەکان پێشوازییان لە ١٢٥ بریندار کردووە کە ١٠٠یان مەدەنیو ٢٥یان لە هێزە ئەمنییەکانن".
پێشتر وەزارەتی تەندروستیو ژینگەی عێراق لەراگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردبو کە لەخۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی بەغدا، ٦٠ خۆپیشاندەر برینداربون کە برینی شەشیان سەختە.
وەزارەتی تەندروستیو ژینگەی عێراق جەختی لەوە کردۆتەوە کە سەرجەم کارمەندو دامەزراوە تەندروستییەکان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە ئامادەن بۆ چارەسەرکردنی بریندارانو پێشکەشکردنی سەرجەم رێککارە تەندروستییە پێویستەکان.
ئەمڕۆ شەممە لایەنگرانی رەوتی سەدر لەدژی کاندیدکردنی محەمەد شیاع سودانی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە، بۆ جاری دووەم لەماوەی هەفتەیەکدا خۆپیشاندانیان ئەنجامداو بهربهستهكانی ناوچەی سەوزیان بڕیو چونه ناو بینای ئەنجومەنی نوێنەرانهوه.