عه‌ممار حه‌كیم له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا داوا له‌چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی‌و ره‌وتی سه‌در ده‌كات كه "دیالۆگی راسته‌وخۆو ئاشكرا" ده‌ستپێبكه‌ن بۆئه‌وه‌ی دۆخه‌كه ئارام ببێته‌وه‌و عێراق نه‌خێرێته ناو ئه‌نجامی چاوه‌ڕوان نه‌كراوه‌وه.
ئاوێنه: عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی حیكمه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، "ئه‌و دۆخه‌ی ئه‌مڕۆ گۆڕه‌پانی ناوخۆی عێراق پێیدا تێده‌په‌ڕێت، پێویستی به‌وه‌یه هه‌موان پێشینه بده‌ن به‌زمانی عه‌قڵ و لۆژیك و دیالۆگ و ئیمتیاز به‌عێراق و گه‌له‌كه‌ی بده‌ن، به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا دیالۆگی راسته‌وخۆ و بنیاتنه‌ر له‌ژێر چاودێری میلله‌ت ده‌ستپێبكه‌ن، به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و پاراستنی خوێنی ناوخۆ له‌گه‌ڵ ره‌نج و نیگه‌رانی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵك ره‌چاو بكه‌ن."
راشیگه‌یاندووه، "دیالۆگێك ده‌ستپێبكه‌ن كه تیایدا هه‌ر لایه‌نێك دڵنیا بكرێته‌وه هیچ نیازێك نییه له‌سه‌ر حیسابی لایه‌نێكی دیكه‌و هه‌وڵدان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر".