بەڕێوەبەری نوسینگەی موقتەدا سەدر لەشاری بەغدا ڕهتیدهكاتهوه خۆپیشاندانەکانی بەغدا بەسەرکردایەتی ئهوان بێتو دهڵێت، رەوتی سەدر بەشێکە لەخۆپیشاندانەکە. ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات كه خۆپیشاندانەکان دژی کاندیدکردنی سودانی نییە، بەڵکو دژی گەندەڵییە.
ئاوێنه: ئیبراهیم جابری، بەڕێوەبەری نوسینگەی موقتەدا سەدر لەشاری بەغدا بەمیدیا ناوخۆییەکانی راگەیاندووه، ئەو خۆپیشاندانەی لەئێستادا بەڕێوەدەچێت بەسەرکردایەتی رەوتی سەدر نییە، بەڵکو رەستی سەدر بەشێکە لەخۆپیشاندانەکە.
وتیشی، تاکە چارەسەر بریتییە لەکردنەدەرەوەی گەندەڵکاران و بەشێک لەوانەی ئێستا بوونیان هەیە دەبێت ببرێنە بەردەم دادگا، ئەوکات دەکرێت باس لە گفتوگۆکردن بکرێت.
ئەوەشی خستەڕو، خۆپیشاندانەکان هیچ پەیوەندی بەکاندید کردنی "محەمەد شیاع سودانی" نیە کە کاندیدی چوارچیوەی هەماهەنگییە، بەڵکو دژی گەندەڵییە، چونکە ئەم گەندەڵ لادەبرێت گەندەڵێکی دیکە دەکرێتە کاندید.
ئیبراهیم جابری باسی لەوەشکرد، گەلی عێراق حکومەتێکی راستەقینەیان دەوێت خزمەتییان بکات، هەربۆیە کاتێک رەوتی سەدر دەبێتە بەشێک لە خۆپیشاندانەکان کەواتە بەشێکە لەگەل و هەڵوێستەکانیشی لە پیناو نیشتیماندایە نەک لایەنێکی دەرەکی.