هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح پەیامێکی تایبەتی ئاراستەی موقتەدا سەدر ڕێبه‌ری رەوتی سەدر ده‌كات‌و ده‌ڵێت، "لەدڵەوە داوا لەبرای ئازیزمان موقتەدا سەدر دەکەم، بۆ گفتوگۆیەکی جددی لەگەڵ برایان لەچوارچێوەی هەماهەنگی".
ئاوێنه: ئەمڕۆ شەممە، هادی عامری لەپەیامێکدا کە ئاراستەی موقتەدا سەدری کردووە رایگەیاندووە، "لەدڵەوە داوا لەبرای ئازیزمان موقتەدا سەدر دەکەم، بۆ گفتوگۆیەکی جددی لەگەڵ برایان لەچوارچێوەی هەماهەنگی، بۆ دۆزینەوەی ڕێگەیەک بۆ دەربازبون لەو ئاستەنگە سیاسییەی كه ئێستا پرۆسه‌ی سیاسی عێراق پێیگه‌یشتوه".
سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح داواش ده‌كات بیر لەچارەسەری تایبەت بکرێتەوە بۆ ئەوەی وڵات‌و خەڵک لەهەر ئەگەرێكی مەترسیدار ڕزگار بکرێت.
هه‌ر ئه‌مڕۆ هادی عامری په‌یامێكی ئاراسته‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی‌و ره‌وتی سه‌در كرد‌و ڕایگه‌یاند، "برایان و هاوبه‌شانی وڵات له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و ڕه‌وتی سه‌در و هه‌مو ئه‌وانه‌ی خه‌می ژیانی عێراق و عێراقییان هه‌یه، بانگهێشتی هه‌موتان ده‌كه‌م بۆ گرتنه‌به‌ری رێبازی ئارام و دان به‌خۆداگرتن و باشتركردنی شێوازی گفتوگۆ و تێگه‌یشتنی بنیاتنه‌ر بۆئه‌وه‌ی زاڵ بن به‌سه‌ر جیاوازییه‌كاندا كه هه‌رچییه‌ك بن، ده‌توانرێت به هێمنی و دور له هه‌سته‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن".
راشیگه‌یاند، "داوا له‌هه‌مو برایانی په‌یوه‌ندیدار به‌م قه‌یرانه ده‌كه‌م، ده‌ست بكه‌ن به‌ئاماده‌كردنی چاره‌سه‌ری ئاشتیانه كه له‌سه‌ر بنه‌مای لێكتێگه‌یشتنی یه‌كتر و ئیمتیازات و ڕێزگرتن له‌ده‌ستورو یاسا جێبه‌جێبكه‌ن".
ئەمڕۆ شەممە لایەنگرانی رەوتی سەدر لەدژی کاندیدکردنی محەمەد شیاع سودانی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە، بۆ جاری دووەم لەماوەی هەفتەیەکدا خۆپیشاندانیان ئەنجامداو به‌ربه‌سته‌كانی ناوچەی سەوزیان بڕی‌و چونه ناو بینای په‌رله‌مانی عێراقه‌وه.