هەنگ سەربازێكی توركیای لە هەرێمی كوردستان كوشت
  2022-07-31       533       

وەزارەتی بەرگری توركیا ئاشكرای كرد، سەربازێكیان لە هەرێمی كوردستان گیانی لەدەستداوە، ئەوەش بەهۆی پێوەدانی هەنگەوە.

ئاوێنە: وەزارەتی بەرگری توركیا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، سەربازێكی وڵاتەكەی بەناوی "بوراك كەچە" بەهۆی پێوەدانی هەنگەوە لە هەرێمی كوردستان گیانی لەدەستداوە.

ئەوەش هاتووە، هۆكاری گیانلەدەستدانی ئەو سەربازە ئەوەیە كە بەهۆی پێوەدانی هەنگەكە تووشی جەڵتەی دڵ بووە، دەستبەجێ گەیەندراوەتە نەخۆشخانە بەڵام گیانی لەدەستداوە.

 

لە هەرێمی كوردستان و عیراق ژمارەیەك سەربازگەی توركیا بوونیان هەیە و دەیان سەربازی ئەو وڵاتەی تێدان، ناوبەناویش سوپای ئەو وڵاتە پرۆسەی سەربازی دژی گەریلاكانی پەكەكە ئەنجام دەدات و ناوچە سنوریەكان بۆردومان دەكات، لەكۆتا كردەوەشیدا ژمارەیەك گەشتیاری ناوەڕاست و خوارووی عیراقی لە بۆردومانێكدا لە زاخۆ كوشت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×