به‌شی حه‌وته‌می تۆماره ده‌نگییه دزه‌پێكراوه‌كه‌ی نوری مالیكی بڵاوكرایه‌وه، مالیكی كه له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكی نزیكی خۆی قسه ده‌كات، داوایان لێده‌كات ئاماده‌كاری بكه‌ن بۆ جه‌نگی نێوان شیعه‌و سونه، كه‌وه‌ك ئه‌وه ده‌ڵێت، "ده‌كرێت له‌هه‌ر ساتێك‌دا روبدات". هه‌روه‌ها هێرش ده‌كاته سه‌ر هه‌ردو سه‌ركرده‌ی شیعه هادی عامری‌و فالح فه‌یاز.
ئاوێنه: نوری مالیکی له‌تۆماره دەنگییه‌كه‌دا دەڵێت، "ژمارەی چەکدارەکانتان چەندە؟ ئێوە پێویستتان بەپارەیە بۆ دابینکردنی بودجەی شوێنكه‌وتووه‌كانتان و کاری سەربازیی، ئێمە پێکەوە ئەم کارە دەکەین یان پێکەوە سەردەکەوین یان پێکەوە شەهید دەبین".
له به‌شێكی دیكه‌ی تۆمارە دەنگییەکە مالیکی هێرش ده‌كاته سه‌ر هه‌ردو سه‌ركرده‌ی شیعه هادی عامری‌و فالح فه‌یازو دەڵێت، "ئەبو زەینەبی لامی ئێستا حەشدی کۆنترۆڵکردووە، بەڵام بیرکردنەوەی ئەبو لامی هی ئەوە نییە حەشد بەڕێوەببات، تەنانەت فالح فەییازو هادی عامریش هی ئەوە نین حەشد بەڕێوەببەن".
نوری مالیکی باس لەوەش ده‌كات، "ئێستا ده‌بێ بەرگری لەئایینەکەمان بکەین، بەڵام نازانین دوچاری جەنگێکی گشتگیر دەبین یا نا؟"