دەنگبێژو موزیکژەنانی کورد لەقەفقاسیا
  2022-07-31       1393       

دەنگبێژو موزیکژەنانی کورد لە قەفقاسیا، کە باس لە ڕۆڵی دەنگبێژان و موزیکژەنانی کورد لە قەفقاسیا دەکات لەبواری موزیک و کۆکردنەوەو تۆمارکردنی گۆرانی فۆلکلۆرو ئەدەبی زارەکی، ئەم پەرتوکە لە چەند بەشێک پێکدێت لەوانە دیدی ڕۆژهەڵات ناسان دەربارەی موزیکی کوردی، ژیان و بەرهەمەکانی دەنگبێژانی ژنان و پیاوان بێ جیاوازی ئاینی لە کوردانی ئێزدی مسوڵمان و مەسیحی، هەروەها ڕادیۆی ئێریڤان و ڕۆڵی لە پاراستن و ئەرشیفکردنی سامانێکی گرنگی نەتەوەیی لە بواری موزیک، بەسەرهات و ڕوداوەکانی هونەرمەندانی کورد لە جۆرجیا ئەرمینیا ئازەربایجان و هەروەها ئەوموزیکژەن و دەنگبێژانەی کە ئەرمەنبوون و بە کوردی گۆرانیان وتوەو خزمەتێکی زۆریان بە گۆرانی و موزیکی کوردی کردوە.

ئەم پەرتووکە لە نووسینی پۆڵات جانەو رێژەن حەسەن لەشێوەزاری کورمانجی پیتی لاتینی وەریگێڕاوەتە سەر شێوەزاری سۆرانی.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×