عامری: رێکبکەون، دۆخەکە لە کۆنترۆڵ دەردەچێت
  2022-08-01       474       

هادى عامرى، سەرۆکى هاوپەیمانیى فەتح داواى لە رەوتى سەدر و هاوپەیمانى چوارچێوەى هەماهەنگی کرد دیالۆگى بونیاتنەر بۆ چارەسەرى کێشەکانى نێوانیان بکەن و دەڵێت، "دۆخى راگەیاندنى ئێستا بەو ئاراستەیەیە کە خەریکە لە کۆنتڕۆڵ دەربچێت و بگاتە ئاستى تووندوتیژى."

ئاوێنه‌: ئەمرۆ دووشەممە 1ى ئابى 2022، هادى عامرى، لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، "داواکارم لۆژیکی ژیری و دانبەخۆداگرتن پەیرەو بکەن و بەرژەوەندی هاوڵاتیان و وڵات بخەنە پێش هەر کارێکی دیکەیانەوە. 

هەروەها هۆشداری دەدات لەوەی، دۆخى راگەیاندن لە رێگەى دەرکردنى راگەیەندراو و دژە راگەیەندراوەوە بۆ هاندانى جەماوەر، بە ئاراستەیەکە کە ئەگەر هەیە لە کۆنتڕۆڵ دەربچێت و بگاتە ئاستى تووندوتیژى و دەشڵێت: "خوێنى عێراقییەکان بۆ هەمووان بەبەهایە و لەحەفتاکانى سەدەى رابردووەوە گەلى عێراق خوێنی لێ دەچۆڕێت و با کۆتایی بە خوێنڕشتن بێت".

ئەو داواکارییەى هادی عامری لەکاتێکدایە، خۆپیشاندانەکان فراوان بوون و دۆخەکە گەیشتووەتە حاڵەتێک کە ترسی لە دڵی عیراقییەکاندا دروستکردووە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×