رەوتی سەدر بۆ خۆپیشاندەرانی پارێزگاكانی عێراق: چاوەڕێی رێنمایی بن
  2022-08-01       442       

ساڵح محەمەد عێراق، كەسایەتی نزیك لە موقتەدا سەدر كە بە "وەزیرەكەی سەدر" ناسراوە، داوا لە خۆپیشاندەرانی لایەنگری رەوتی سەدر لە پارێزگاكانی عێراق دەكات تا نوێژی مەغریب بمێننەوەو چاوەڕێی رێنمایی بن.

ئاوێنە: ساڵح محەمەد عێراقی، لە پەیامێكدا بۆ خۆپیشاندەرانی لایەنگری سەدر لە پارێزگاكانی عێراق، رایگەیاندوە"ئەگەر ئەكرێت تا نوێژی مەغریب بمێننەوەو چاوەڕێی رێنماییەكان بكەن."

جگە لە بەغدای پایتەخت كە چەند رۆژێكە لایەنگرانی سەدر دەستیان بەخۆپیشاندان كردوەو دوای ئەوەی چونە ناو بینای پەرلەمان لەوێ دەستیان بە مانگرتن كردوە، ئەمڕۆش لە ژمارەیەكی زۆری پارێزگاكانی عێراق، لایەنگرانی سەدر دەستیان بە خۆپیشاندان كردوە.

هاوكات لەگەڵ ئەوە لایەنگرانی چوارچێوەی هەماهەنگیش لە ئێوارەی ئەمڕۆوە لە بەغدا دەستیان بە خۆپیشاندان كردوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×