عه‌لی فه‌تلاوی، سه‌ركرده له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئەمڕۆ سێشه‌ممه، هه‌نگاوی داهاتوی بۆ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئاشكرا كرد، كه تایبه‌ت ده‌بێت به ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ و دانوستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌ڕه‌وتی سه‌دریشه‌وه به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سیاسی كه ئێستا عێراق پێیدا تێده‌په‌ڕێت.
ئاوێنە: عه‌لی فه‌تلاوی سه‌ركرده‌ی هاوپه‌یمانی فه‌تح كه به‌شێكه له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی كه له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیه‌وه ئێواره‌ی ڕۆژی دوشه‌ممه له‌به‌رده‌م ناوچه‌ی سه‌وز ئه‌نجامدرا، هاوشێوه‌ی خۆپیشاندانی ئاماده‌بوانی ئێستایه، یه‌كه‌م هه‌نگاوی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و په‌یامێك بو بۆ ره‌وتی سه‌در.
وتیشی، "هه‌نگاوی داهاتو بۆ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بریتییه له راسپاردنی تیمی دانوستانكار بۆ گفتوگۆ كه له‌لایه‌ن چوارچێوه‌كه‌وه سێ رۆژ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ هه‌نگاونان بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان پێكهێنراوه، تیمی دانوستانكاریش له ئه‌مڕۆوه ده‌ست به كاره‌كانی ده‌كات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تیمی دانوستانكار سه‌ردانی هه‌مو هێزه سیاسییه‌كان به ره‌وتی سه‌دریشه‌وه ده‌كات، پێشوازیش له هه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی نیشتمانی ده‌كات كه ئامانج لێی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سیاسی نێوان چوارچێوه و ره‌وتی سه‌در بێت به رێگه‌ی ئاشتیانه.