به‌گوێره‌ى وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار، سه‌درو عامرى هیچ كۆبونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامنه‌داوه‌و سه‌دریش سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانى دانوستانى ڕه‌تكردۆته‌وه له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى.
ئاوێنە: به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى باسكران، شه‌وى ڕابردوو موقته‌دا سه‌درو هادى عامرى كۆبونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش دواى په‌یامه‌كه‌ى دوێنێى عامرى كه له‌باره‌ى دۆخى ئێستاى عێراقه‌وه ئاراسته‌ى چوارچێوه‌و خودى سه‌درى كردبوو.
سەرچاوەیەکی ئاگادار له‌به‌غداوه ئه‌و هه‌واڵانه به‌دەنگۆ ناوده‌بات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "کۆبونەوەی موقتەدا سەدرو ھادی عامری ڕاست نییه، چونكه سەدر هه‌موو كه‌ناڵه‌كانى دانوستانى لەگەڵ چوارچێوەی ھەماھەنگی ڕەتكردۆته‌وه".
به‌وته‌ى ئه‌و سەرچاوەیە، "ئەو دەنگۆیانەی باس لەئەنجامدانی کۆبونەوەیەکی چاوەڕوانکراوی موقتەدا سەدرو سەدرو ھادی عامریش ده‌كه‌ن لەحەننانەی نەجەف، ئه‌وه‌ش دووره له‌ڕاستیه‌وه‌و هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیشیان به‌یه‌كه‌وه نه‌كردووه".
ئه‌وه‌شى وت:"ھادی عامری لەپێناو کردنەوەی دەرگای دانوستان بۆ گەیشتن بەموقتەدا سەدر په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه، بەڵام سەدر هه‌موو ئه‌وانه‌ى ڕه‌تكرده‌وه".
دوای دەستپێکردنی خۆپیشاندانی لایەنگرانی ڕەوتی سەدرو مانگرتن لەباڵەخانەی په‌رله‌مانى عێراق لەبەغدا، چەندین دەستپێشخەری بۆ دانوستانی لایەنەکان‌و ھێورکردنەوەی ڕەوشەکە پێشکەشکراون، بەڵام تائێستا ئەنجامیان نەبووە.