باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەبارەی دۆخی عێراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە
  2022-08-02       577       

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا رایگەیاند، وڵاتەكەی پشتیوانی لە بانگەوازەكانی ئەم دواییە دەكات بۆ هێوركردنەوەی گرژییەكانی ئێستای عێراق.

ئاوێنە: باڵیۆزخانەكە، ئەمڕۆ سێشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی"ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا پشتیوانی لە بانگەوازەکانی ئەم دواییە دەکات کە داوا لە هەمو لایەنەکان دەکەن بەشداری گفتوگۆیەکی نیشتمانی بنیاتنەر بکەن کە بتوانێت گرژییەکانی ئێستا کەم بکاتەوە."

وتوشیەتی"پشتیوانی خۆمان بۆ ناڕەزایەتی ئاشتیانە دوپات دەكەینەوەو هانی هەمو لایەنەکان دەدەین بۆ پابەندبون بە ناتوندوتیژی و سەروەری یاساوە لەكاتی بەکارهێنانی مافە دەستورییەکانیاندا."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×