چوارچێوەی هەماهەنگی دەپرسێت سەدر چی دەوێت؟ دەبێت بە ئاشکرا رایبگەیەنێت
  2022-08-03       850       

چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، هەتا ئێستا نازانین رەوتی سەدر داواکاری چییە وا لایەنگرانی بۆ هێناوەتە سەر شەقام.

ئاوێنە:  ساڵحی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق - چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، "تا ئەم ساتەوەختە نازانین موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، داواکاری چییە و بۆچی لایەنگرانی هێناوەتە سەر شەقام. دەشڵێت، دەبێت بە ئاشکرا داواکارییەکانیان رابگەیەنن."

 ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو داواکاریانەی کە سەدر دەیەوێت بەدەستی بهێنێت دەبێت لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسییەکان پێشنیاربکرێت و بوروژێنرێت، نەک بەکارهێنانی لایەنگران و شەقامی  عیراقی.

ناکۆکییەکانی ئەم دواییەی چوارچێوەی هەماهەنگی و رەوتی سەدر گەیشتۆتە بنبەست و هەریەک لە دژی ئەوی دیکە شەقام دەجوڵێنێت و لایەنگرانییان خۆپیشاندان دەکەن. چاودێران و شیکەرەوانی سیاسیش پێیان وایە، "ئەگەر دۆخەکە بەم جۆرە بەردەوام بێت، عیراق بەرەو تونێلێکی تاریک هەنگاودەنێت."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×