لە ساڵڕۆژی کۆچی دوایی شاعیری گەورەی کورد "شێرکۆ بێکەس"دا، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٤/٨/٢٠٢٢ سەعات شەشی ئێوارە لەسەر مەزاری شاعیر لە پارکی ئازادی ئەم چالاکییانە پێشکەش دەکات:
♦- پێشانگایەکی تایبەت بە هونەمەندی شێوەکار "بەکر عەبدولڕەحمان"، کە چەند کارێکی تایبەتە بە شاعیر شێرکۆ بێکەس.
♦- ناساندنی کتێبی "ڕووبەڕوو لە سێبەری چیادا" کە بریتییە لە کۆمەڵێک بیرەوەریی ژیانی شاعیر شێرکۆ بێکەس بە قەڵەمی خۆی و هەروەها گفتوگۆیەکی درێژ لەگەڵ شاعیردا، کە لە لایەن نووسەر "هەڤاڵ کوێستانی"یەوە ساز کراوە دەناسێنرێ.
♦- چەند چالاکییەکی میوزیکی لە لایەن بەشی میوزیکی سەر بە بەڕێوەبەرێتیی ڕۆشنبیری و هونەرەوە لە سلێمانی.
♦- هەروەها لە هەمان ڕۆژدا و سەعات چواری پاشنیوەڕۆ، بە هاوکاریی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، ناوەندی هونەریی حەوت ڕەنگە سێیەمین دیداری نێودەوڵەتیی کارتۆنی، لە مۆزەخانەی ئەمنە سوورەکە دەکاتەوە، کە تایبەتە بە "شیرکۆ بێکەس".
هاتن بۆ هەمووانە و ئامادەبوونتان نیشانەی ڕێزلێنانە لەو شاعیرە داهێنەرەی گەلەکەمان.