مالیكی: هەڵبژاردنی پێشوەخت دەبێت بەگوێرەی دەستورو کۆدەنگیی نیشتمانی بێت
  2022-08-05       487       

نوری مالیکی، سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، ئەنجامدانی هەر هەڵبژاردنێکی پێشوەخت دەبێت بەگوێرەی دەستور و کۆدەنگیی نیشتمانی بێت و رێگە لە دوبارەبونەوەی روداوەکانی هەڵبژاردنی پێشو بگرێت کە یاریکردنی زۆری بە دەنگەکانەوە تێدا بو.

ئاوێنە: نوری مالیکی، سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا لە راگەیەندراوێكدا وتی"جەخت لە پابەندبون بە میکانیزمە دەستوری و یاساییەکان دەکەینەوە کە تاکە بژاردەن بۆ دورخستنەوەی عێراق لەو قەیرانە یەک لەدوای یەکانەی کە زیانی گەورەیان لەبەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی عێراق داوەو ئاشتی کۆمەڵایەتییان روبەڕوی هەڕەشەی جیدی کردۆتەوە."

 مالیكی لە راگەیەندراوەكەیدا جەختی كردۆتەوە كە "ئەنجامدانی هەر هەڵبژاردنێکی پێشوەخت دەبێت بەگوێرەی دەستورو کۆدەنگیی نیشتمانی بێت و ببێتە هۆی تۆکمەکردنی یەکێتی نیشتمانی و رێگە لە دوبارەبونەوەی روداوەکانی هەڵبژاردنی پێشتر بگرێت کە پڕۆسەیەکی بێ پێشیەنەی یاریکردنی بەدەنگەکانەوە تێدا رویداو هێشتا بەدەست کاریگەرییە نەرێنییەکانییەوە دەناڵێنین کە درزێکی مەترسیداری لە شیرازەی کۆمەڵایەتی دروستکرد."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×