حەلبوسی: پشتگیری لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت دەكەین
  2022-08-05       476       

محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند، پشتیگری لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت دەكەن كە موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر داوای كردوە.

ئاوێنە: محەمەد حەلبوسی، ئەمڕۆ هەینی، لە تویتێكدا رایگەیاند"ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە نوێنەرایەتی خەڵكە و ئەو جەماوەرەی كە كۆبونەتەوە بەشێكن لە بون و ویژدانی پەرلەمان كە بەهیچ شێوەیەك ناكرێت چاوپۆشی لە ئیرادەیان بكرێت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پێشوەخت كە موقتەدا سەدر داوای كردوە."

سەرۆكی پەرلەمانی عێراق وتوشیەتی"پشتگیری لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان و لۆكاڵی دەكەین لەماوەیەكی زەمەنیدا كە سازانی لەسەربێت بۆ ئەوەی سەرلەنوێ دەستبكرێتەوە بە رێگە دیموكراسییەكە لەژێر سەقفی دەستورو لێكتێگەیشتن بەشێوەیەك كە لەگەڵ بەرژەوەندییە نیشتمانییە باڵاكاندا بێتەوە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×