سەرەڕای بەرزبوونەوە نرخی نەوت لە خوار 100 دۆلار ماوەتەوە
  2022-08-05       420       


سەرەڕای سەوزبوونی پێنوێنییەكانی، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا لە خوار 100 دۆلار ماوەتەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاوی برێنت 95.33 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا دوای بەرزبوونەوەی نرخەكەی بە یەك دۆلار و 21 سەنت بەڕێژەی 1.29%.

هەروەها نەوتی تەكساس بە 89.67 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا، پاش بەرزبوونەوەی بەڕێژەی 1.28%.

كۆتایی هەفتەی ڕابردوو نرخی نەوت لە بازاڕەكاندا دابەزینی بەخۆیەوە بینی و بەهۆیەوە لە سەروو 100 دۆلارەوە بۆ خوار 100 دۆلار دابەزی.

دوێنێ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت دوو دۆلار و 88 سەنت دابەزی و بە 93.90 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، نەوتی تەكساس-یش دوو دۆلار و 37 سەنت دابەزی و بە 88.29 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

دابەزینەكە دوای ئەوە هات کارگێڕیی زانیاریی وزەی ئەمریکا ئاشكرایكرد، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئاستی نەوت و بەنزینی کۆگاکانی ویلایەتە یەكگرتووەكان بەرزبوونەتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×