نوێنه‌رى زیندانیانى بادینان ڕایگه‌یاند، ئه‌و زیندانیانه‌ى مانیانگرتوه دۆخی ژیانیان له‌مه‌ترسیدایه‌و له‌هه‌ر ڕوداوێكى نه‌خوازراو په‌نا بۆ تۆماركردنى سكالا له‌سه‌ر كابینه‌ى نۆیه‌م ده‌به‌ن.
ئاوێنه: ئه‌یهان سه‌عید نوێنه‌رى زیندانیانى بادینان ڕایگه‌یاند، بەداخەوە رۆژانە ھەواڵی نەخوش کەوتن و لە ھۆشخۆچونى کەسوکارەکانمان پێدەگات و لە مەرگ نێزیک دەبنەوە و لە ئەگەری ھەر حالەتێکی نەخوازراو سکاڵا لە دادگاکانی ھەرێم و بەغداد و نێودەوڵەتیکان لەسەر کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان تۆمار دەکەین چونکە ئەوان لەژێر کۆنترۆلی پارتی و بە ڕقێکی سیاسی رێگرن لە ئازادبونی کەسوکارەکانمان، ئەگەر یاسا سەروەربێت دەستبەجێ ئازادەکرێن.
ناوبراو ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو، لە ڕۆژی ١٩ی ٧ی ٢٠٢٢ لە ژێر دروشمی ' ئازادی یان مردن ' به‌شێكى زیندانیان بادینان مانگرتنیان له‌خواردن و خواردنه‌وه ڕاگه‌یاندوه‌و تادێت ژماره‌یان زیاد ده‌بێت، ئەنجومەنی دادوەری و داوکاری گشتیش وەکو تەماشەڤانێک بێدەنگە لەم یاساشکێنی و رێگێری لە جێبەجێکردنی یاسا بەدەست حزب و دەستەڵاتی جێبەجێکردن.
نوێنه‌رى زیندانیانى بادینان باس له كه‌یسى به‌شێك له‌زیندانیه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت، لەڕووی یاساییەوە بەپێی بڕیاری کەمکردنەوەی ٪ ٦٠ی سزاکەیان لەلایەن سەرۆکایەتی هەرێمەوە و بە ڕەچاوکردنی ئازادکردنی مەرجدار (الإفراج الشرطی) ماددەی ٣٣١ و ٣٣٢ و بڕگەی ٢ لە یاسای سزادانی عێراقی و یاسای ژمارە 23ی بنەماکانی دادگایی‌کردنی تاوانەکان پێویستە ئازادبکرێن و سەرباری تەواوکردنی سزاکەیان رێگێری لە ئازادکردنیان دەکرێت و سەرباری ئه‌مه پێشتر دوو بڕیاری ئازادبونی مەرجدار زیندانیانی گرتوتەوە، بەڵام تا ئێستا داواکاری گشتی ڕا و بڕیاری خۆی لەسەر دوسیەی زیندانیانی بادینان نادات و وەڵامی بەشی یاسایی چاکسازی نادات بۆ جێبەجێکردنی رێکارەکانی ئازادبوونی زیندانیان.
ئه‌یهان سه‌عید داواى هه‌ڵوێستى گشتى ده‌كات و ده‌ڵێت، ئەم دۆسیەیە پرسێکی گشتیە و ئەرکی ھەموو لایەکە بەجدی بێتە وەڵام و ھەلوێستیان ھەبێت، ڕای گشتی، میدیا، داواکاری گشتی و دەستەڵاتی دادوەری، لایەنەکان، و یونامی دەستەی مافی مرۆڤ، نوێنەرانی وڵاتان لەھەرێم و رێکخروە جیھانیەک کار بۆ دیمۆکراسی و ماف و ئازادی بکەن، چونکە ئەو چالاکوانانە لەسەر ڕای جیاواز و خۆپیشاندان و خەباتی مەدەنی سزادراون و ئەمەش مەترسیە بۆ سەر پرۆسەی دیموکراسی و ئازادی ڕادەربرین و جگە لەزیندانیانی بادینان دەیان سزادراوی دیکەی شارەکانی دیکەش لە چاکسازی ھەولێر لە مانگرتندان و چەندین کەسی دیکەش لەسەر بیرۆرای جیاوازی سیاسی ماوەی ٣ تا ٥ ساڵی بێ دادگایی‌کردن لە ئاسایشی گشتی ده‌ستبه‌سه‌رن و ئەوانیش لە مانگرتندان.
له‌كابینه‌ى نۆیه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ده‌یان رۆژنامه‌نوس و ئازادیخواز‌و چالاكى مه‌ده‌نى بادینان به‌تۆمه‌تى جۆراوجۆر له‌زیندانه‌كان توندكران و ئه‌گه‌رچى به‌شێكیان بڕیارى ئازادكردنیان دراوه به‌ڵام له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌كانه‌وه ڕێگرى له ئازادبونیان ده‌كرێت.