وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ ئه‌مریكا به‌رهه‌مدار بوه و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی وڵاته‌كه كۆبونه‌ته‌وه و په‌یامی سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه، ده‌شڵێت، "ئه‌مریكییه‌كان به راشكاوانه پێیانوتوین، ئه‌گه‌ر پڕۆسه‌ی چاكسازی له هێزی پێشمه‌رگه به شێوه‌یه‌كی باش نه‌چێته پێشه‌وه، هاوكاری و پشتیوانییه‌كانیان، كه پڕچه‌ككردنی هێزه‌ی پێشمه‌رگه و هاوكاری دیكه ده‌گرێته‌وه، راده‌گرن".
ئاوێنە: شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه ئه‌مڕۆ هه‌ینی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له ئه‌مریكا رایگه‌یاند، "سه‌ردانمان بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان له كاتێكدایه هه‌مو دونیا سه‌رقاڵه به شه‌ڕی روسیا و ئۆكرانیاوه، بۆیه هاتنه‌كه‌مان پێویستبو، كۆمه‌ڵێك چاوپێكه‌وتنی جیاوازمان كرد، پێشوازی باشمان لێكراوه و توانراوه په‌یامی هه‌رێمی كوردستان كه خۆی له پاراستنی سه‌قامگیری و ئه‌من و ئاسایش كه ئێستا هه‌یه ده‌بینێته‌وه، له هه‌مو كۆبونه‌وه‌كان به گرنگی و ستایشه‌وه باسی رۆڵی پێشمه‌رگه كراوه له شه‌ڕی دژی داعشدا و هه‌موان سه‌رسام بون به‌و قاره‌مانێتی و فیداكاریه‌ی كه هێزی پێشمه‌رگه هه‌زاران شه‌هید و ده‌یان هه‌زار برینداری له‌و پێناوه‌دا به‌خشیوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئه‌مریكییه‌كان به راشكاوانه پێیانوتوین، ئه‌گه‌ر پڕۆسه‌ی چاكسازی له هێزی پێشمه‌رگه به شێوه‌یه‌كی باش نه‌چێته پێشه‌وه، هاوكاری و پشتیوانییه‌كانمان، راده‌گرین".
شۆڕش ئیسماعیل باسی له‌وه‌شكرد، "له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه و چاكسازی هه‌نگاوی باشی ناوه، ئه‌مریكاییه‌كانیش له‌و هه‌نگاوه خۆشحاڵیی خۆیان ده‌ربڕی، پشتگیریشیان كردین، كه ئه‌و هه‌نگاوانه، هه‌نگاوی گه‌وره‌تر و فراوانتری به‌دوادابێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "له عێراق هه‌ر كارێك دێته پێشه‌وه، ده‌یان گرفتی بۆ دروست ده‌كرێت، ئه‌وان چه‌ندان داواكارییان هه‌بوه، ئێمه هه‌مومان جێبه‌جێكردوه، ئه‌وه عێراقی ئێستایه، هه‌تا كارێك جێبه‌جێ ده‌بێت، ماندوبون و چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆری پێویسته".