بەهۆی تەقینەوەی وێستگەیەکی کارەبا لە شاری بەسرە، کارەبای سێ پارێزگای باشوری عێراق بڕا.
ئاوێنە: ئه‌حمه‌د مو‌سا، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند: به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما، یەکەیەکی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له به‌سره ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه ته‌زوی كاره‌با لە تەواوی پارێزگاكانی به‌سره، زیقار و میسان بڕاوە.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق، راشیگەیاند: تیمه‌كان له هه‌وڵدان بۆ گۆڕین و دوباره به‌كارخستنه‌وه‌ی وێستگەکە.
ئه‌حمه‌د مو‌سا، ئه‌و ده‌نگۆیانەشی رەتکردەوە کە باس له رودانی ته‌قاندنەوه‌ی وێستگه‌ی گازی به‌سره ده‌كه‌ن.
لەم چەند رۆژەدا شەپۆلێکی گەرما عێراقی گرتەوە، لە هەندێک پارێزگا پلەی گەرما بۆ سەروی 50 پلەی سیلیزی بەرز بوەوە، لە چەند پارێزگایەکیش بەهۆی بەرزبونەوەی پلەی گەرما دەوامی فەرمانگە حکومییەکان راگیرا.