یەکگرتو: هەڵبژاردنێکی دیکە کێشەکانی عێراق چارەسەر ناکات
  2022-08-06       416       

بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەکگرتوی ئیسلامی رایگەیاند، هەڵبژاردنێکی دیکە کێشەکانی عێراق چارەسەر ناکات و ئەمساڵیش کات نەماوە بۆ ئەوەی هەڵبژاردنی پێشوەختە بکرێت.

ئاوێنە: هێمن ئەسکەندەر، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەکگرتوی ئیسلامیی کوردستان، ئەمڕۆ (شەممە)  بە روداوی راگەیاند: "هەڵبژاردنێکی دیکە کێشەکانی عێراق چارەسەر ناکات، بەڵکو رەنگە کێشەکانی نێو ماڵی شیعە یەکلایی بکاتەوە. داواکردنی هەڵبژاردنی دوبارە، دوایەکی تاکلایەنەیەو سەدرییەکان داوای دەکەن."

بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەکگرتوی ئیسلامیی کوردستان باسی لەوە کرد، لە وڵاتی دیموکراسیدا ئەگەر هێزە سیاسییەکان نەتوانن بگەنە رێککەوتن و حکومەت پێکبهێنن، باشترین چارەسەر گەڕانەوەیە بۆ هەڵبژاردن، "بەڵام ئایا لە عێرق ئەمە چارەسەرە؟ لێرە بەشێکی هێزەکان لە کاری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و سیستم و یاسای هەڵبژاردن رازی نین."

 هێمن ئەسکەندەر وتیشی"هەر هەنگاوێکیش بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە بنرێت، ئەوا ئەمساڵ ناتوانرێت بکرێت، چونکە کات نەماوە. هەروەها بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵییش دەبێت یاسای هەڵبژاردن هەموار بکرێتەوە."

 وتیشی"ئێمە لەبەر ئەوەی وتومانە دەبینە ئۆپۆزیسیۆن و ناچینە حکومەتەوە، پرسی پێکهێنانی حکومەت خەمی ئێمە نییە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×