وەزیری بازرگانی هەرێم دەڵێت: ئاردو گەنم و خۆراك هەرزان دەبن
  2022-08-06       634       

وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، نرخی ئاردو گەنم و خۆراک بەرەو ھەرزانبون دەڕوات بەھۆی چەند ھۆکارێک، ھاوکات کۆگاکانیشمان ئێستا بەجۆرێک پڕبون لە خۆراک كە شوێنی خۆراکی دیکەمان نییە.

ئاوێنە: کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە، بە ماڵپەڕی رەسمی پارتی راگەیاند "لەمەودوا ئارد و گەنم و خۆراک ھەرزان دەبێت، ئەمەش بەھۆی رێککەوتنی نێوان روسیا و ئۆکرانیا کە ئەوە کاریگەری لەسەر نرخەکان ھەبوەو ھێوربونەوەی دۆخەکەش کاریگەری ھەبوەو ئەو ماددە خۆراکیانەی مانگانەش دەدرێت ئێستا بەردەوام دابەش دەکرێت و تا ئێستا شەش وەجبە دابەشکراوەو بەشێکی وەجبەی حەوتەمیش ھاتوە ئەوەش کاریگەری لەسەر نرخی کەلوپەل لە بازاڕ ھەیە."

کەمال موسلیم وتیشی"ھەڵگرتنی ڕسوماتی گومرگی لەسەر کەلوپەلی خۆراک کاریگەری ھەبوەو رێگەی گرت لە بەرزبونەوەی نرخی خۆراک و تا مانگی نۆ بەردەوام دەبێت و دواتریش بەپێی پێویست حکومەت بڕیاری لێدەدات".

وەزیری بازرگانی ئەوەشی خستەڕو "نرخی کەلوپەل ھەرزان بوە و تا ئێستاش کۆگاکانی ئێمە لە ھەمو شارەکان ھێندە پڕبوە کە شوێنمان نەماوە بۆ خۆراک، بۆیە خۆراکێکی زۆر ھاتوە."

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×