هه‌ینی, 16 ی ئایار , 2025
واده‌ی‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ سه‌درو عامری‌ ئاشكراكرا
  2022-08-06       482       


به‌وته‌ی‌ سەرکردەیه‌كی چوارچێوەی هەماهەنگی، دوای ٤٨ کاتژمێری دیکە، واتە دوای مەراسیمەکانی عاشورا هەریەک لەهادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح‌و یەکێک لەسەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی‌و موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لەناوچەی حەنانە لەشاری نەجەف كۆده‌بنه‌وه‌.

ئاوێنه‌: وائیل رکابی، سەرکردەی چوارچێوەی هەماهەنگی له‌لێدوانێكی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاندووه‌، هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لەدوای ١٠ی محرم و دوای ٤٨ کاتژمێری دیکە سەردانی موقتەدا سەدر لە ناوچەی حەنانە لە شاری نەجەف دەکات.

وتیشی‌، "لە ئێستاوە چاوەروانین بزانین ڕێککەوتنەکە بەچ شێوەیەک کۆتایی دێت لەوانەیە باس لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی لایەنگرانی چوارچێوەی هەماهەنگیش بکرێت".

باسی لەوەشکرد، "ئومێدەوارم کۆتایی بە تاوانبارکردنی لایەنێکی دیاری کراو بهێنرێت وەک چوارچێوەی هەماهەنگی و کۆتایی بەتاوانبار کردنی سەرکردەکانی بهێنرێت و پێویستە لەڕێگای گفتوگۆو و رێککەوتنی نوێوە دەست بەکار کردنی سیاسی بکەین لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا".

كۆبونه‌وه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی‌ موقتەدا سەدر له‌گه‌ڵ هادی عامری كه‌ یه‌كێكه‌ له‌سه‌ركرده‌كانی‌ چوارچێوه‌ی‌ هه‌ماهه‌نگی‌ دوای‌ ئه‌وه‌ دێت كه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در سه‌ردانی‌ عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراقی‌ كرد لەپارێزگای نەجەف‌و به‌گوێره‌ی‌ زانیاری‌ میدیا عێراقییه‌كان، سیستانی‌ داوای‌ له‌سه‌در كردووه‌ كه‌ كێشه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی‌ هه‌ماهه‌نگی‌ چاره‌سه‌ر بكات.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×