د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لەھەرێمی کوردستان ئاشكرای دهكات كه ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنی دروستکردنی ٢٠ ھەزار یەکەی نیشتەجێبون بۆ كرێنشینان لەقۆناغی کۆتاییدایەو ئەم مانگە دەست بەدروستکردنیان دەکرێت.
ئاوێنه: د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لەھەرێمی کوردستان بهماڵپەری پارتی وتووه، "ھەنگاوەکانی دەستپێکردنی دروستکردنی ٢٠ ھەزار یەکەی نیشتەجێبون لەقۆناغی کۆتاییدایەو لیژنەی بۆ پێکھاتووەو زەوی بۆ دابین دەکرێت لەھەموو شارەکان و لەگەڵ وەبەرھێنەران قسەمان کردووە، بۆیە کاری زۆر باش کراوەو خەریکە کۆتایی پێدێت و دەست بەدروستکردنیان دەکرێت".
وتیشی، "لەبەشێکی زۆری ناوچەکان زەوی دابینکراوەو ئەوەی دیکەش خەریکی دابینکردنین و بۆ وەبەرھێنەرانیش نامەمان بۆ ناردووە، کە بێن مەرجەکانی ئێمە بزانن بۆ ئەوەی دەست بەکارەکە بکەن، چونکە قیستی ئەو یەکانە زۆر کەمە کە ھەمووان توانای پێدانی قیستەکەیان دەبێت و لەبەرژەوەندی ھاووڵاتیانی خۆماندایە".
سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان ڕاشیگهیاندووه، "بۆ بابەتی قیستەکەش نامانەوێت ئێستا باسی لێوە بکەین ڕەنگە گۆڕانکاری بەسەردا بێت کە تەواو بێت رایدەگەیەنین، بەڵام ھەر چۆنێک بێت ئەم مانگە دەست بەدروستکردنی دەکرێت".