تەقینەوەیەك لە نەجەف ڕوویدا و كوژراو و بریندار هەن
  2022-08-08       436       


تەقینەوەیەك لەناو كۆگایەكی چەك و تەقەمەنی گروپی سەرایا سەلام لە نەجەف ڕوویدا و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، لە تەقینەوەكەدا دوو كەس كوژراون و پێنج كەسی دیكەش برینداربون.

ئاوێنه‌: هێزە ئەمنییەكانی پارێزگای نەجەف بڵاویانكردەوە، تەقینەوەكە لەناو كۆگایەكی تەقەمەنیی سەرایا سەلام لە نەجەف ڕوویداوە، لە ئەنجامی ڕووداوەكەش دو كەس كوژراون و سێ كەسی دیكەش برینداربوون.

باس لە ئەوەشكراوە، دوای ڕووداوەكە هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی گەیشتونەتە شوێنەكە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگری ناو كۆگاكە، هەروەها بریندارەكانیش رەوانەی نەخۆشخانە كراون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×