نوری مالیكی، سەرۆكی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، دەبێت بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی داواكارییەكانی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەو گۆڕینی سیستمی حوكمڕانی بگەڕێینەوە بۆ پەرلەمان و پەرلەمان لەبارەی ئەو داواكارییانەوە هەر بڕیارێك بدات ئێمە پابەندەبین پێیەوە.
ئاوێنە: نوری مالیكی، سەرۆكی دەوڵەتی یاسا ئێوارەی ئەمڕۆ(دوشەممە)، لە پەیامێكدا رایگەیاند"عێراق وڵاتانی پێكهاتەكانەو گەلەكەی لە پێكهاتەو مەزهەب و نەتەوەی جیا پێكهاتوە، ناكرێت هیچ ئیرادەیەكی بەسەردا بسەپێنرێت جگە لە ئیرادەی سەرجەم گەلەكەی ئەوەش لە رێگەی دامەزراوە دەستورییەكانەوە كە خۆی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی هەڵبژێدراودا دەبینێتەوە."
نوری مالیكی وتیشی"بۆیە پەرلەمان هەڵناوەشێنرێتەوەو گۆڕانكاریی لە سیستمی حوكمڕانیدا ناكرێت و هەڵبژاردنی پێشوەختەیش ناكرێت بەبێ گەڕانەوە بۆ پەرلەمان و دەستكردنەوەی بە دانیشتنەكانی."
جەختیشی كردەوە"پەرلەمان دەبێت گفتوگۆ لەبارەی ئەو داواكارییانەوە بكات و بڕیاری هەرچییەكیش بدات پابەند دەبین پێوەی چونكە عێراق و سیستمەكەی ئەمانەتن لە ئەستۆی هەمومان."
جەختیشی كردەوە"هیچ شتێك خزمەتی عێراق ناكات جگە لە پابەندبون بە یاساو دەستور."