2022-08-09   542     
دواى ئه‌وه‌ى شه‌وى ڕابردوو یه‌كێك له‌سه‌ركرده دیاره‌كانى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى شیعه‌كان كه نورى مالیكیه داواكاریه‌كه‌ى موقته‌دا سه‌درى بۆ هه‌ڵبژاردن ڕه‌تكرده‌وه، سه‌ركرده‌یه‌كى تر‌ى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى هه‌ڵوێستێكى نوێى چوارچێوه ده‌خاته‌ڕوو.
ئاوێنه: عائد هیلالى سه‌ركرده له‌چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى شیعه‌كان به‌میدیا عێراقیه‌كانى ڕاگه‌یاندوه، ئه‌وان داواكارى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته ڕه‌تناكه‌نه‌وه، به‌ڵام چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى پێیوایه، پێویسته كۆمه‌ڵێك ڕێوشوێن‌و زه‌مینه‌سازیى بۆ بكرێت.
ناوبراو ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو، پێویسته حكومه‌تێك پێكبهێندرێت تا ئاماده‌سازیى بۆ هه‌ڵبژاردن بكات‌و حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌ر ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وه‌ى نییه‌و حكومه‌تى نوێش ئێستا چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى كاندیدیان دیاریكردوه سودانیه پێویسته ڕێكه‌وتن بكرێت‌و حكومه‌تى نوێ ئاماده‌سازیى بۆ هه‌ڵبژاردن بكات.
بڕیاره ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى شیعه‌كان به‌هه‌ڵوێستێكى یه‌كگرتوو وه‌ڵامى داواكارى سه‌در له‌باره‌ى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان‌و ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته بده‌نه‌وه.