ئاسایشی كفری، دەنگۆی خستنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان ڕەتدەكاتەوە.
ئاوێنه: دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، دەنگۆی ئەوە بڵاوكرایەوە كە درۆنێك لە ناحیەی سەرقەڵا لە سنووری قەزای كفری لە لایەن هێزەكانی ئاسایشی ناوچەكەوە خراوەتەخوارەوە.
ڕائید هیوا عەلی بەڕێوەبەری ئاسایشی كفری دەنگۆكەكەی ڕەتكردەوە و ڕایگەیاند، هەواڵەكە لە ڕاستییەوە دوورە و هیچ درۆنێك لە ناوچەكەدا نەخراوەتە خوارەوە.