کازمی بەردی بناغەی پڕۆژەی دووبارە بنیادنانەوەی موسڵی دانا
  2022-08-10       472       

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە گەیشتە موسڵ بەمەبەستی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی دووبارە بنیادنانەوەی موسڵ.

ئاوێنه‌: لەوبارەیەوە میدیای عێراقی بڵاویکردەوە، مستەفا کازمی و نەجم جەبوری پارێزگاری موسڵ بەردی بناغەی پڕۆژەی دووبارە بنیادنانەوەی موسڵ و گەشەپێدانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی موسڵیان داناوە.

ئەوەش هاتووە، کازمی ڕاستەوخۆ دوای دانانی بەردی بناغەکە بەئامادەبوونی ژمارەیەکی دیاریکراو لە کەسایەتی کە زۆربەیان ئەندامانی پارێزگاکە بوون، ڕاستەوخۆ موسڵی بەجێهێشتووە.

جێی ئاماژەیە ئەو کاتەی چەکدارانی داعش موسڵیان داگیرکرد و کۆنتڕۆڵیان کرد، زیانێکی زۆریان بە شارەکە گەیاند و هەندێک شوێنیان بەتەواوەتی خاپور کرد.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×