وەزارەتی بازرگانی: پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی‌ جوتیاران کۆتاییهات
  2022-08-11       481       

وەزارەتی بازرگانی‌و پیشەسازی حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كورستان ڕایگه‌یاند، پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی‌ جوتیاران بەیەکجاری کۆتاییهاتوه‌و بڕی (٣٢٢٫٣٨٧,٠٤٠) تەن گەنم لەهەرێمی کوردستان وەرگیراوە.

ئاوێنه‌: وەزارەتی بازرگانی‌و پیشەسازی بڵاویكرده‌وه‌، ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ کۆتا ڕۆژ بو بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٢، کە تێکڕا بڕی (٣٢٢٫٣٨٧,٠٤٠) تەن گەنم لەهەرێمی کوردستان وەرگیراوە.

له‌وباره‌یه‌وه‌ نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ڕایگەیاند، "پاش ئەوەی پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە ٢٠٢٢/٥/٢٥  ڕاگەیەنرا لەهەرێمی کوردستان‌و دەست بەوەرگرتنی گەنم کراو لەپرێس کۆنفراسێکدا  پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکان کۆتایهات، بەڵام بەهۆی بونی ژمارەیەکی زۆر لەبارهەڵگر لەبەردەم سایلۆکان کە گەنمیان هێنابوو بەناچاری پرۆسەی وەرگرتنمان درێژە پێدا تا ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٨/١١ و بەیەکجاری پرۆسەی وەرگرتنی گەنم ڕادەگیرێت."

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ تائێستا بڕی گەنمی وەرگیراو بەم جۆرەیە:

سلێمانی: (١٤١٫٢١٧٫٤٠٠) سەدوچل ویەک هەزار و دوسەد و حەڤدە تەن وچوارسە دکیلۆ

هەولێر: (١٢٣٫٠٤٦٫١٦٠) سەدوبیست وسێ هەزارو چل وشەش تەن وسەدوشەست کیلۆ

دهۆک: (٥٨٫١٢٣٫٤٨٠) پەنجاوهەشت هەزارو سەدوبییت وسێ تەن وچوارسەدو هەشتا کیلۆ

کۆی گشتی گەنمی وەرگیراو لەهەرێمی کوردستان بریتییە لە:
(٣٢٢٫٣٨٧,٠٤٠) سێ سەدو بیست‌و دو هەزارو سێ سەدو هەشتاو حەوت تەن‌و چل کیلۆ وەرگیراوە

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×