شاخەوان عەبدوڵا: هەفتەی داهاتو تەواوی شایستە داراییەکانی جوتیارانی‌ هه‌رێم دابه‌شدەکرێت
  2022-08-11       524       

شاخەوان عەبدوڵا، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد کە هەفتەی داهاتو تەواوی شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆ ساڵانی 2014 و 2015 و 2016 رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێ‌و به‌سەر جوتیاراندا دابه‌شدەکرێت.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ پێنجشەممە شاخەوان عەبدوڵا له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویکردەوە، "دوا بەدوای نوسراومان ژمارە م.ن /340 وە نوسراوی پاڵپشتی وەزارەتی بازرگانی ژمارە 10065 لەنوسراومان لای سەرەوە وەزیاتر لە سێ کۆبوونەوە لەگەڵ هەردوو وەزارەتی بازرگانی و وەزارەتی دارایی عێراق دواجار شایستەی دارایی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵەکانی 2014، 2015 و 2016 خرایە سەر حسابی وەزارەتی بازرگانی".

ئەوەشی خستووەتەرو، "دوێنێ لەدوایین کۆبونەوەمان لەگەڵ وەزیری بازگانی رێککەوتین لەسەر ئەوەی تەواوی ئەو برە پارەیە هەفتەی داهاتو رەوانەی هەرێمی کوردستان بکرێت و دابەشی سەر جوتیاران بکرێت، بەداخەوە هەوڵی ئەوە دەدرا کە تەنها 100 ملیار رەوانە بکرێت بۆ ئەمساڵ لەکۆی 309 ملیار، بەڵام ئەوەمان رەتکردەوەو دواجار دەبێت هەموو ئەو پارەیە لەهەفتەی داهاتوو رەوانەی هەرێمی کوردستان بکرێت".

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×