سەرۆكی فراكسیۆنی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق، پێشنیار دەكات لەبەغدا كۆبونەوەی سەرجەم سەرۆك فراكسیۆنەكانی پەرلەمان بە ئامادەبونی نەتەوە یەكگرتوەكان ئەنجام بدرێت بەمەبەستی گرتنەبەری هەنگاوی پێویست بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و دانانی نەخشەڕێیەك بۆ قۆناغی بەرلە هەڵبژاردن و ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردن.
ئاوێنە: سروە عەبدولواحید، سەرۆكی فراكسیۆنی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، ئەمڕۆ شەممە، لە تویتێكدا پرسیاری لە لایەنە سیاسییەكان كردوە كە چاوەڕێی چین و بۆچی كەلـلەڕەقی دەنوێنن لەكاتێكدا ئەنجامەكە هەر ئەوەیە كە هەنگاو دەنێن بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان.
وتوشیەتی، ئێمە لە نەوەی نوێ داوای ئەنجامدانی كۆبونەوەیەك لە بەغدا دەكەین بە بەشداری سەرجەم سەرۆك فراكسیۆنە براوەكانی هەڵبژاردن و بە ئامادەبونی نەتەوە یەكگرتوەكان بەمەبەستی گرتنەبەری هەنگاوی پێویست بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و دانانی نەخشەڕێیەك بۆ قۆناغی بەرلە هەڵبژاردن و ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردن.