هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئه‌مریكا كه‌مده‌بێته‌وه‌
  2022-08-14       399       

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زانیاری وزەی ئەمریکا رایگەیاند، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئەمریکا لە ماوەی هەفتەی رابردودا بۆ نیوه‌ دابه‌زیوه‌، كه‌ 181 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بوه‌ له‌ رۆژێكدا.

ئاوێنە: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زانیاری وزەی ئەمریکا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ لەڕاپۆرتێکدا بڵاویكرده‌وه‌، تێکڕای هاوردەی نەوتی خاو بۆ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئەمریکا لە ماوەی هەفتەی رابردودا لە هەشت وڵاتەوە بوە، كه‌ كۆی گشتی پێنج ملیۆن و 492 ملیۆن به‌رمیل بوه‌ له‌ رۆژێكدا، كه‌ به‌راورد به‌ هه‌فته‌ی رابردو 704 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا دابەزیوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا هەفتەی رابردو گەیشتوه‌ته‌ 181 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لە هەفتەی رابردودا، له‌كاتێكدا ئه‌مریكا رۆژانه‌ 369 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هاورده‌ كردوه‌.

دەزگای زانیاری وزەی ئەمریکا باسی له‌وه‌شكردوه‌، زۆرترین نەوتی ئەمریکا لە ماوەی هەفتەی رابردودا لە کەنەداوە هاتوە و تێکڕایی بڕه‌كه‌ی سێ ملیۆن و 351 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بوه‌ له‌ رۆژێكدا، دواتریش مەکسیک 710 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌ی ئه‌مریكا كردوه‌، هه‌روه‌ها سعودیه‌ش رۆژانه‌ 412 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی له‌ رۆژێكدا هه‌نارده‌ی ئه‌مریكا كردوه‌.

ئه‌وه‌شی خراوه‌ته‌ڕو، بڕی هاوردەی نەوتی خاوی ئەمریکا لە ئیکوادۆرەوە بە تێکڕایی هه‌فته‌ی رابردو 212 هەزار بەرمیل بوه‌ لە ڕۆژێکدا، هاوكات لە کۆلۆمبیاوە 174 هه‌زار به‌رمیل  لە ڕۆژێکدا هاورده‌كراوه‌ و لە نایجیریاشه‌وە 161 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا هاورده‌كراوه‌.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×