ڕاوێژکارێکی کازمی باس لە گەڕانەوەی نرخی دۆلار بۆ دۆخی پێشوو دەکات
  2022-08-15       648       


هەیسەم ئەلجوبوری، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ناتوانرێت نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بگەڕێندرێتەوە بۆ دۆخی پێشووی و دەڵێت، ئەوە خەیاڵە.   

ئاوێنه‌: ئەلجبووری لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا  ڕایگەیاند، گەڕانەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بۆ دۆخی پێشووی خەیاڵێکە، چونکە  لەو حاڵەتەدا زیانی زیاتر دەبێت لەوەی کە بەو نرخەی ئێستای بمێنێتەوە.   

ئاماژەی بەوەشکرد، " "دەبێت بیر لەوە بکەینەوە چۆن دەتوانرێت هێزی دیناری عێراقی بگەڕێتەوە بەرامبەر بە دۆلار، بەڵام بە بڕیاری حکومەت نا، بەڵکو لە ڕێگەی خواست و خستنەڕووەوە."   

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×