دوای بڵاو بونه‌وه‌ی هه‌واڵی خراپی گوزه‌ران‌و شوێنی نیشته‌جێبونی دو برای خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، هه‌ریه‌ك عه‌لی حه‌مه ساڵح‌و شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌ڵێنده‌ده‌ن كه شوێنی نیشته‌جێبونیان بۆ دابین بكه‌ن.
ئاوێنه: عه‌لی حه‌مه ساڵح په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه، "وه‌ک ئه‌رکی سه‌رشانم، خانوه‌که‌ی به‌ڕێز موباره‌ک ده‌ڕوخێنین‌و به‌شێوه‌یه‌کی شایسته دروستی ده‌که‌ینه‌وه."
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه پێداویستی ته‌واوی ناوماڵی بۆ دابینده‌که‌ن، تا کاتی ته‌واوبونی خانووه‌که‌ش شوێنێکی شاسیته‌ی بۆ دابینده‌که‌ن.
عه‌لی حه‌مه ساڵح ده‌ڵێت، "هه‌رچه‌نده ئیکرامیه‌که‌ی په‌رله‌مانم به‌ته‌واوی وه‌رنه‌گرتوه، به‌ڵام قه‌رز ده‌که‌ین تاکاتی وه‌رگرتنی، ئه‌گه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌ش به‌شی نه‌کرد، به‌دڵنیای هه‌ر ته‌واو ده‌که‌ین به‌باشترین شێوه."
راشیگه‌یاندووه، "مانگانه‌یه‌کیش بۆ منداڵه‌کانی دابین ده‌که‌ین.. ئه‌مه ئه‌رکی سه‌رشانمانه، ده‌زانین سه‌دان خێزانی وه‌ک کاک موباره‌ک له‌م وڵاته‌دا هه‌یه، چاره‌سه‌ری گشتی پێویستی به‌گۆڕینی سیستمی حوکمڕانیه، به‌ڵام له‌م قۆناغه‌دا ئه‌وه‌نده‌مان پێده‌کرێت."
هاوكات نوسینگه‌ی شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه "له‌سه‌ر راسپارده‌ی خاتو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌مڕۆ هه‌ینی ستافی نوسینگه‌ی تایبه‌تی خاتو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، سه‌ردانی خانه‌واده‌ی هه‌ردو هاوڵاتی موباره‌ك شه‌ریف‌و فه‌رهاد شه‌ریف یان كرد له‌شارۆچكه‌ی تاسڵوجه‌و له‌نزیكه‌وه ئاشنای خراپی گوزه‌ران‌و شوێنی نیشته‌جێبون‌و مانه‌وه‌ی هه‌ردو خێزانه‌كه‌بون".
له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، "له‌و چوارچێوه‌یه‌ش له‌سه‌ر راسپارده‌ی خاتو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، ده‌ست به‌جێ بڕیاردرا تا ئه‌و كاته‌ی ماڵێكی شایسته به‌ژیانیان بۆ بونیاد ده‌نرێت، شوێنی مانه‌وه‌یان بۆ هه‌ردو خێزانه‌كه دابینكرێت تا به‌شكۆوه دور له‌میحنه‌تی ژیان‌و سه‌رماو سۆڵه‌ی به‌كاریگه‌ری ئه‌م وه‌رزه، خێزانی موباره‌ك شه‌ریف‌و فه‌رهاد شه‌ریف تێیدا بژین."