وه‌زیرى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم له‌ڕێگه‌ى نوسراوێكه‌وه سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت‌و فه‌رمانگه حكومیه‌كان له‌بڕیارێكى نوێى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى تایبه‌ت به‌پرسى موچه ئاگادارده‌كاته‌وه، داواشده‌كات، "پێش 20ى هه‌موو مانگێك لیستى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانیان بنێرنه گه‌نجینه‌كان".
ئاوێنە: به‌گوێره‌ى نوسراوێكى وەزارەتی دارایی‌و ئابوریی حكومه‌تى هه‌رێم كه واژۆى وه‌زیرى دارایی له‌سه‌ره‌و ڕۆژى 16ى ئه‌م مانگه ده‌رچووه، تایبه‌ته به‌لیستی موچە بۆ هەموو وەزارەت‌و فەرمانگەکان.
له‌و نوسراوه‌دا وه‌زیرى دارایی ئاگادارى سەرجەم وەزارەت‌و فەرمانگە حكومیه‌كانى كردۆته‌وه بەناردنی لیستی موچەی فەرمانبەرانیان بۆ گەنجینەی پەیوەندار، پێش 20ی هەموو مانگێک.
هاوكات وه‌زیرى دارایی له‌نوسراوه‌كه‌یدا هۆشداریداوه له‌وه‌ى، "هەر فەرمانگەیەک پابەندی ناردنی لیستی موچە نه‌بێت پێش 20ی هەر مانگێک، ئەوە لەماوەی دیاریکراوی ڕۆژی موچە، موچەیان دوادەکەوێ".