سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت چەند سەنتێك دابەزینی بەخۆیەوە بینی بەشێوەیەك كە نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 96 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.
ئاوێنە: بەپێی داتاكانی بازاڕیی جیهانی نەوت، ئەمڕۆ هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت چەند سەنتێك دابەزیوەو لە ئێستادا یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 96 دۆلار و 15 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی سوکی تێکساسیش بەهەمان شێوە چەند سەنتێك دابەزیوەو لە ئێستا نرخی هەر بەرمیلێكی بە 89 دۆلار و 98 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.