ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە رایگەیاند، ڕۆژانە لە هەرێمی کوردستان بە درێژایی، دوو هەزار و 300 کیلۆمەتر سفرەی سەفەری (نایلۆن) فڕێدەدرێتە ناو سرووشتەوە و هەروەها لە زیاد( 7 )هەزار تۆن پاشماوە لە کوردستان بوونی هەیە( 35%)ی پلاستیک و نایلۆنە .
ئاوێنه: لەمبارەیەوە مەعروف مەجید، سەرۆکی رێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە لە نووسینێکدا بڵاویکردووەتەوە، ڕۆژانە، بە درێژایی، 2300 کیلۆمەتر سفرە فڕێدەدرێتە ناو سرووشتەوە، ئەمە تەنها خێزانەکان، جگە لە چێشتخانە و فەرمانگە حکومییەکان و نەخۆشخانەکان و زیندانەکان و دەیان شوێنی تر.
ناوبراو وتویەتیشی:”ڕۆژانە زیاد لە ( 7 )هەزار تەن پاشماوە لە کوردستان بوونی هەیە( 35%)ی پلاستیک و نایلۆنە”.
ئەوەشی وتوە: بەپێی دەستەی ئاماری هەرێم دانیشتوانی کوردستان، یەک ملیۆن و سەدوو پەنجا هەزار خێزانن.ئەگەر ڕۆژانە هەر خێزانێک تەنها دوو مەتر سفرەی سەفەری بەکاربهێنن، کە دڵنیاین زۆر زیاترە، دەکاتە،( دوو ملیۆن و سێ سەد هەزار مەتر) سفرەی سەفەری و 2300 کیلۆمەتر لە ڕۆژێکدا، ئەگەر ئەو ژمارەیە بۆ مانگێک بێت یا بۆ ساڵێک بزانە دەکاتە چەند.