دو گۆرانییە کوردییەکەی هۆمایۆنی شەجەریان: مینا جان - شیرین سەوزە
  2022-08-23     

ئا: ئاوێنە

 

هونەرمەندی ناوداری ئێران، هۆمایۆنی شەجەریان بۆ یەکەمجار دو گۆرانی بەزمانی کوردی دەڵێت، بەناوی "مینا جان - شیرین سەوزە".

 

هۆمایۆنی شەجەریان لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەلایەتی ئینستاگرام سەبارەت بەو دو گۆرانییە نوسیویەتی:

"درود لەئێوە میهرەبانانی ئازیز، وتنی ئەم دو گۆرانییە "مینا جان"و "شیرینە سەوزە" بەزمانی کوردی، باس‌و خواسی خۆی هەیەو لێرەدا بەکورتی دەیڵێم.

ساڵی ٢٠٠٨ شانازی ئەوەم پیبڕا کە لەسایەی باوکم‌و لەگەڵ گروپی ئاوا بەمەبەستی سازکردنی کۆنسێرتێک گەشت بکەم بۆ شاری سلێمانی لەعێراق. لەوێ میوانداری‌و میهرەبانی بێ درێغی خەڵکی‌و هونەرمەندان سات بەسات وەک گەرمای گیانبەخشی خۆرەتاو بۆ ئێمە وابو، جگە لەپێزانین‌و سوپاس هیچمان لەدەست نەدەهات.

لەو رۆژگارەوە، دۆستایەتی پڕ لەمیهرەبانی نێوانمان هاتە کایەوە کە تا ئەمڕۆش لەگەڵ من‌و هاوڕێی منە. یادەوەری خۆشی ئەو گەشتە هەرگیز لەیادمدا کاڵ نەبۆوەو بوە هۆی ئەوەی لەساڵی ٢٠١٢و ئەمجارەیان بۆ ئەنجامدانی بەرنامەیەک لەگەڵ ئۆرکسترایەک کە لەهونەرمەندان‌و موزیکژەنانی سلێمانی پێکهاتبو، بۆ جاری دوەم گەشت بۆ ئەم شارە بکەم. پاش ئەو هاوکارییە، لەلایەن دۆستانی ئازیزمەوە بیرۆکەی وتنی دو گۆرانی موزیکی کورد خرایەڕو کە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە قبوڵم کرد.

لەبەرئەوەی کە ئاشناییەکی زۆر کەمم لەگەل وشەکانی ئەم زمانە جوان‌و کۆنەدا هەبو، لەدەربڕینی نادروستی وشەکان‌و شێواندنی ماناو گۆڕینی هەست‌و نەستی ناو گۆرانییەکان دەترسام، دەمویست کە هەروەک گۆرانی "رو سر بنە بە بالین" کە لەلایەن باوکمەوە وتراوە، ئەم دو ئاوازە بەشیعری فارسی بلێم تا بتوانم دەرەقەتی وتنی شایستەییان بێم.

بەڵام قسەی دۆستانی هاوکارم ئەوە بو کە بۆ ئەوان وتنیان بەزمانی کوردی چێژەکەی دو هێندە دەکات‌و منیش لەکۆتاییدا ملم بەکارە داو بڕیارم دا بەتێگەیشتن لەمانای شیعرەکە لەزەینمدا، گۆرانییەکان بەزمانی کوردی بڵێم‌و هیوادارم کە لەدیدی پڕ لەمیهرەبانی ئێوەوە لەوتنی ئەم گۆرانییانەدا سەربڵند بم.

ئەم دو گۆرانییە لەناخی دڵم‌و بەتەواوی بونمەوە پێشکەش دەکرێت بەهەمو ئێوەی ئازیز، بەتایبەتی ئازیزانی کوردزمانم لەئێران‌و لەسەرتاسەری ئەم دنیا فراوانەدا.

 

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×