موقتەدا سەدر: خوا لە شەهیدانی شۆڕشی ئاشتییانە خۆش بێت
  2022-08-30       553       

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە پەیامێكی نوێدا رایگەیاند، داوا لە خوا ئەكەم لە شەهیدانی شۆڕشی ئاشییانە خۆش بێت و تەوبەی هەڵگرانی چەكیش قبوڵ بكات.

ئاوێنە: موقتەدا سەدر، لە پەیامەكەیدا وتویەتی"خوا لە شەهیدانی شۆڕشی ئاشتییانە خۆش بێت. من دوای ئەوەی سەرەخۆشی لە خۆم دەكەم، لەخوا دەپاڕێمەوە سەبرو ئارامی بە خانەوادەكانیان بدات و شفای بەپەلەش بۆ برینداران بنێرێت."

ئاماژەی بەوەشداوە كە پێویستە پسپۆڕان لە لایەنە رەسمییەكان داوای مافەكانی شەهیدان بكەن كە ئەوەش كەمترین شتە لەبەرامبەر چاكەی ئەواندا بیكەین.

سەدر وتوشیەتی، "هەروەها داوا لە خوا ئەكەم تەوبەی هەڵگرانی چەك قبوڵ بكات...و جارێكی دیكە نەگەڕێنەوە سەر ئەو كارەیان."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×