چوارچێوەی هەماهەنگی: پەلەبكرێت لە پێكهێنانی حكومەتی نوێ
  2022-08-30       447       

چوارچێوەی هەماهەنگی داوا دەكات بۆ رێگری لە دوبارەبونەوەی ئەو "فیتنە"یەی رویدا پەلەبكرێت لە پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق و داوا لە پەرلەمانی عێراق دەكات بگەڕێتەوە سەر جێبەجێكردنی ئەركە دەستورییەكانی.

ئاوێنە: چوارچێوەی هەماهەنگی، ئەمڕۆ سێشەممە، لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند، سوپاسی هەمو ئەو هەڵوێست و وشانەی كە بونە مایەی راگرتنی ئەو فیتنەیەی رویداو سنورێكیان بۆ رشتنی خوێندنی برایانی یەك نیشتمان دانا.

ئاماژەی بەوەشداوە "لەپێناو رێگری لە دوبارەبونەوەی ئەو فیتنەیەی رویداو كۆتاییهێنان بەو دۆخەی كە یاریدەدەری بو، پێمانوایە پێویستە كاربكرێت بۆ پەلەكردن لە پێكهانانی حكومەتێكی خزمەتگوزاری نیشتمانی كە ئەركی چاسكازی و روبەڕوبونەوەی گەندڵی و گەڕاندنەوەی شكۆ بۆ دەوڵەت بگرێتە ئەستۆ."

چوارچێوەی هەماهەنگی لە راگەیەندراوەكەیدا داواشی لە پەرلەمان و سەرجەم دامەزراوە دەستورییەكانی دیكە كردوە بگەڕێنەوە سەر جێبەجێكردنی ئەركە دەستورییەكانیان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×