ئەمریكا پێشوازی لە كۆتاییهێنان بە توندوتیژییەكان و كشانەوەی خۆپیشاندەران لە دامەزراوە حكومییەكان دەكات
  2022-08-30       549       

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا رایگەیاند، وڵاتەكەی پێشوازی لەو بانگەوازانە دەكات كە بەم دواییانە ئاڕاستەی خۆپیشاندەران كران بۆ دەستبەجێ كۆتاییهێنان بە توندوتیژییەكان و كشانەوەیان لە دامەزراوە حكومییەكان.

ئاوێنە: باڵیۆزخانەكە، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەشداوە كە ئومێدەوارین بەو هەواڵانەی كە باس لە كشانەوەی بەشدارانی خۆپیشاندانەكان دەكەن.

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا راشیگەیاندوە، هانی سەرجەم هاوڵاتیان دەدەین بۆ رێگەدان بە دامەزراوەكانی حكومەتەكەیان بۆ بەردەوامبون لەسەر كارەكانیان لەپێناو ئاسایش و سەقامگیری و سەروەریی عێراقدا.

جەختیشی كردۆتەوە كە ناكرێت ئەو ئاڵەنگارییانەی روبەڕوی عێراق بونەتەوە جگە لە گفتوگۆی جدی بە رێگەیەكی دیكە چارەسەر بكرێن و وتوشیەتی: ئێستا كاتی ئەو گفتوگۆ جدیەیە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×