لە ماوەی دوو ساڵدا چوار هەزار ژنی خوار تەمەن 15 ساڵ جیابوونەتەوە
  2022-08-31       492       

بە بەپێی ئامارێکی فەرمی، لە ماوەی دوو ساڵدا، واتە 2020 و 2021، چوار هەزار و 92 حاڵەتی جیابوونەوەی ژنانی خوار تەمەن 15 ساڵ لە دادگاکانی عێراق تۆمار کراوە و دادوەرانی تایبەتمەند هۆشداری دەدەن کە هاوسەرگیری پێشوەختە ڕێژەی جیابوونەوەی هاوسەرانی دوو هێندە زیاد کردووە.  

ئاوێنە: ڕۆژنامەی "داد"ی سەر بە حکومەتی عێراق بڵاویکردووەتەوە، "لە ساڵی 2020دا هەزار و 498 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە، لە كاتێكدا ژمارەكە لە ساڵی 2021دا بۆ دوو هەزار و 594 حاڵەت بەرزبووەتەوە کە پارێزگای نەینەوا ریزبەندی یەکەمی گرتووە بە تۆمارکردنی هەزار و 155 حاڵەت."  
  
حەسەن گڵۆب، دادوەری باری کەسی لە موسڵ دەڵێت؛ "سەرباری گەشەسەندنی کۆمەڵگاکان، عێراق هێشتا بە هۆی داب و نەریتە بۆماوەییەکانەوە، بەدەست بوونی هاوسەرگیریی پێشوەختەوە دەناڵێنێت، بەوپێیەی زۆر کەس پێیان وایە هاوسەرگیری پەردەیەکە بۆ ژنان و داهاتوویان دەپارێزێت، بەڵام ئەمە هەڵەیەکی باوی کۆمەڵگایە."  
  
ئاماژە بەوەشکراوە،“دۆخی ئابووری کاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە لە ژیانی هاوسەراندا، هەروەها ئاستی کولتووری و ناتەبایی هزری نێوان هاوسەرەکان بەهۆی تەمەنی بچووکیانەوە، هاوکات چەند هۆکارێکی تر کە ئەوانیش ڕاستەوخۆن، لەوانەش گەشەسەندنی کۆمەڵگا، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ناپاکی هاوسەری”.  

 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×