پاپای ڤاتیكان: بەنیگەرانییەوە چاودێری روداوەكانی عێراق دەكەم
  2022-08-31       387       

پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان رایگەیاند، بە نیگەرانییەوە چاودێری روداوە توندوتیژییەكانی چەند رۆژی رابردوی عێراق دەكات و دەشڵێت، گفتوگۆ و برایەتی ئەو رێگایەیە كە دەبێت بگیرێتەبەر بۆ روبەڕوبونەوەی كۆسپەكانی ئێستا.

ئاوێنە: پاپا فرانسیس، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە تویتێكدا رایگەیاند"من بە نیگەرانییەوە چاودێری ئەو روداوە توندوتیژییانە دەکەم کە لە چەند ڕۆژی ڕابردودا لە بەغدا ڕویان دا. با پێکەوە نزا بۆ گەلی عێراق بکەین."

جەختیشی كردۆتەوە كە "گفتوگۆ و برایەتی ئەو ڕێگایەیە کە دەبێت بگیرێتەبەر بۆ ڕوبەڕوبونەوەی كۆسپەكانی ئێستاو گەیشتن بە ئامانجی خوازراو."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×