لەبارەی دۆخی تەندروستی سیستانییەوە رونکردنەوە دەدرێت
  2022-08-31       871       

کەسایەتییەکی ئایینی نزیک لە مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق رایگەیاند، دۆخی تەندروستی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق ئاساییە و هیچ کێشەیەکی نییە.

ئاوێنە: رەشید حسێنی، کەسایەتی ئایبنی نزیک لە مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا وتی"بە هەمو لایەک دەڵێین کە دۆخی تەندروستی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق لەوپەڕی باشیدایە."

رەشید حسێنی راشیگەیاند، هەندێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییکان و راگەیاندنەکان هەواڵی ناجێگیری تەندروستی عەلی سیستانیان بڵاوکردوەتەوە و وتوشیەتی "پێویستە خەڵکی لە هەواڵی ساختە بەدوربن."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×